ئێمە كێین؟

ئێزگەی …

دەنگی کوردستان

ئێزگەی دەنگی كوردستان، ئێزگەیەكی ڕادیۆییە لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانی عێراقەوە لەسەر هەردوو شەپۆلی (FM 93.1) و ( 98.1FM) بە مۆڵەتی فەرمیی بەڕێوبەرایەتی چاپ و بڵاوكردنەوە لە وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێم، ڕۆژانە لە سات حەوتی بەیانییەوە تا سات یەكی پاش نیوەشەو بۆ سەرانسەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان پەخشی بەرنامەكانی دەكات.

ئێزگەی دەنگی كوردستان، لە 28ی ئەیلولی 1963 دا دامەزراوە و تا ئەمڕۆ لە كاركردن بەردەوامە.

بەرنامەكانیشی جیا لە بایەخدان و بڵاوكردنەوەی موزیك و گۆرانی كوردی، بریتین لە چەندین بڵاوكراوەی هەواڵ، بەرنامەی سیاسی، ئابووری، كۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیری، وەرزشی، هونەری و تەرفیهی گشتی.

ئێستا جیا لە پەخشی ڕادیۆیی، ئێزگەی دەنگی كوردستان، دیجیتاڵمیدیایەكیشی هەیە كە لە پلاتفۆرمەكانی (فەیسبووك، یوتیوب، تیكتۆك و ئەنیستیگرام) هەواڵەكان، ڤیدیۆ، كورتەڤیدیۆ، وێنە، پۆستەر، بەرنامەكانی بە هەردوو شێوازی ڕاستەوخۆ و تۆماركراو، تێدا بڵاودەكاتەوە.

@dangikurdistan